بەگشتی هەستەوەری چاو Eye allergy بە حاڵەتی تری هەستەوەرییەوە پەیوەستە بەتایبەتی هەستەوەری لووت و ئەكزیمای پێست. هۆكارەكانی تووشبوون بە هەستەوەری چاو وەكو ئەو هۆكارانەن كە دەبنە ئەگەری رەبو و هەستەوەری لووت. ئاوێتەكانی جوانكاری و دەرمان وەكو زیانی لابەلا رۆڵێكی گەورەیان هەیە لە تووشبوون بە هەستەوەری چاو. كاردانەوەی چاوەكان بەرانبەر بە هەر ماددەیەكی كیمیایی وروژێنەر و هەوكردن لە زۆربەی حاڵەتەكاندا كە دەبێتە هۆی سووربوونەوەی چاوەكان گەلێك جار وەكو هەستەوەری خۆی دەنوێنێت بەڵام ئەم كاردانەوەیە بە تەواوی لەگەڵ هەستەوەری چاودا جیاوازی هەیە. كاردانەوەی چاوەكان بەرانبەر بە هەر ماددەیەكی كیمیایی وروژێنەر و هەوكردن لە زۆربەی حاڵەتەكاندا كە دەبێتە هۆی خورشت و سووربوونەوەی چاوەكان گەلێك جار وەكو هەستەوەری خۆی دەنوێنێت بەڵام ئەم كاردانەوەیە بە تەواوی لەگەڵ هەستەوەری چاودا جیاوازی هەیە. بۆ چارەسەركردنی هەستەوەری چاوەكان چەندین جۆری دڵۆپی چاو لەبەردەستدان كە ماددەی دژەهیستامین لەخۆدەگرن تەڕكردنی چاوەكان بە فرمێسكی دەستكردArtificial tears یارمەتی دوورخستنەوەی ماددە وروژێنەرەكان دەدات كە هەستەوەری پەیدادەكەن بەمەوە رێگا دەگرێت لە لكانی ئەم ماددانە بە چاوەوە. فرمێسكی دەستكرد بەرگری چاوەكان باشتر دەكات چونكە وەكو چینێكی فرمێسكی سروشتی لەسەر چاوەكاندا كاردەكات.