وریا بە لە بۆنە خۆشكارەكانی ئۆتۆمۆبیل

وریا بە لە بۆنە خۆشكارەكانی ئۆتۆمۆبیل
پسپۆرانی ژینگە بەردەوام هوشداری دەدەن سەبارەت بە چەندین جۆری بۆن خۆشكارەكانی هەوا Air fresheners بەوەی كە ماددەی پیسكاری ژینگە لەخۆدەگرن و كاریگەری دەكەنە سەر تەندروستیمان. لە لایەكی ترەوە نوێنەرە پیشەسازییەكان دووپاتی دەكەنەوە كە هیچ زیانێكی تەندروستییان نییە. بە گوێرەی ئاژانسی پاراستنی ژینگەی ئەمەریكی، زۆربەی بۆن خۆشكارەكان پێكهاتوون لە فۆرمالدیهاید Formadehyde، ماددە پێترۆكیمیاییەكان Petrochemicals، دایكلۆرۆبێنزیین Dichlorobenzene، فتالێتەكان Phthalates لەگەڵ چەندین ماددەی تر كە بە پیسكارە بەخاخەكان Aerosol pollutants ناوزەد دەكرێن. دایكلۆرۆبێنزین كە لە بۆن خۆشكارەكانی ناو ئۆتۆمۆبیلدا هەیە، ماددەیەكی ژهراوییە و هەڵمەكەشی كاریگەری خراپ دەكاتە سەر كۆئەندامی هەناسە بە شێوەی كەمكردنەوەی توانای سییەكان و زیادكردنی ئەگەری نەخۆشییەكان. هەروەها ئەوەش سەلمێنراوە كە پەیوەندی هەیە لە نێوان ماددە كیمیاییەكانی ناو بۆن خۆشكارەكان و زیادكردنی گرفتەكانی پەیوەست رەبو بە شێوەی زیادبوون و قوڕستربوونی نیشانەكان. جگە لەمە، هەندێك ماددەی كیمیایی بۆن خۆشكارەكانی ئۆتۆمۆبیل لەگەڵ گازی ئۆزۆن یەكدەگرن و ماددەی فۆرمالدیهاید پێكدێنن كە بە توندی كاریگەری دەكاتە سەر كۆئەندامی هەناسە.
Top