دژەئۆكسانەكانی قاوە

دژەئۆكسانەكانی قاوە
بەگوێرەی سەرچاوە پزیشكییەكان، خواردنەوەی قاوە ڕۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لەتووشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی كۆڵۆن و شەكرە و نەخۆشی پاركینسۆن Parkinson>s disease. ئەم ڕۆڵەی قاوە لەوە هاتووە كە چەندین ماددەی دژەئۆكسان Antioxidants لەخۆدەگرێت بەتایبەتی پۆلیفینۆلەكان Polyphenols و فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids كە دوو گروپی گەورەن لەلیستی ماددە و ئاوێتە دژەئۆكسانەكاندا. دەنكەكانی قاوە دەوڵەمەنترین سەرچاوەن بۆ ترشی كلۆرۆجێنیك Chlorogenic acid بۆ نموونە یەك كوپی 200 میللیلیتری قاوە 70-350 ملگم لەم ماددەیە لەخۆدەگرێت كە ماددەیەكی دژەئۆكسانی هەیە و ڕۆڵی هەیە بۆ پاراستنی جگەر لەمۆمبوون Cirrhosis و شێرپەنجە. میلانۆیدینەكان Melanoidins جۆرێكی تری ماددە دژەئۆكسانەكانن كە بەبرژاندنی دەنەكەكانی قاوە ڕێژەكەیان بەرزتر دەبێتەوە، میلانۆیدینەكان لەش لەكۆلكە سەربەستەكان Free radicals دەپارێزن كە لەئەنجامی كرداری ئۆكسانەوە لە لەشدا پەیدا دەبن و دەبنە ئەگەری چەندین نەخۆشی بەتایبەتی شێرپەنجە. ترشی كافائیك Caffeic acid دژەئۆكسانێكی بەهێزە خانەكانی چەندین ئەندام لەتووشبوون بەشێرپەنجە دەپارێزێت بەتایبەتی پێست، هەروەها كۆئەندامی دڵ و سووڕانیش لەنەخۆشی دەپارێزێت.
Top