ڤیتامین B12 یان كۆبالامین Cobalamin زۆر پێویستە بۆ تەندروستی كۆئەندامی دەمار و خۆپاراستن لەكەمخوێنی. ماسی فرێش سەرچاوەیەكی باشە بۆ ئەم ڤیتامینە، ئایا ماسی قوتووبەندیش بەهەمان شێوە ئەم ڤیتامینە لەخۆدەگرێت؟ لەكاتی هەڵبژاردنی ماسی قوتووبەند، بەوردی تێبینی ڕێژەی چەوری و سۆدیۆم بكە، هەندێكیان ڕێژەیەكی بەرزی سۆدیۆم(خوێ) لەخۆدەگرن كە گونجاو نییە بۆ كەسسانی تووشبوو بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشی دڵ و نەخۆشی شەكرە، هەورەها بەگوێرەی چەوری چونكە هەندێك ماسی قوتوو جگە لەچەوری خودی ماسییەكە چەوری تریان تێدەكرێت وەكو ماددەیەكی پارێزەر لەتێكچوونی چێژ و بۆن وەكو زەیتی سۆیا یان زەیتی خورما یان زەیتە ڕووەكییەكانی تر. ماسی ساردینی دەریای ئەتلانتیكی Atlantic Sardines قوتووبەند بەرزترین ڕێژەی ڤیتامین B12 لەخۆدەگرێت كە دەگاتە نزیكەی 9 مایكرۆگرام لەهەر 100 گرامدا لەگەڵ 11% چەوری و 505 ملگم خوێ. كەچی ماسی تونای سپی White Tuna قوتووبەند نزیكەی 2.2 مایكرۆگرام لەڤیتامین B12 و 7% چەوری و 396 ملگم خوێ لەخۆدەگرێت.