گلاندی دەرەقی و وەستانی عادەی پێشوەخت

گلاندی دەرەقی و وەستانی عادەی پێشوەخت
بەگشتی خولی مانگانەی ئافرەت لەتەمەنی نێوان 45-55 ساڵیدا بەیەكجاری دەوەستێت لەو كاتەی كە هێلكەدانەكان لەكار دەوەستن بۆ دەردانی هۆرمۆنەكان بەتایبەتی هۆرمۆنی ئیسرۆجین Estrogen، دەرەنجام چەندین نیشانە و گۆڕان لە لەشدا دەردەكەون وەكو: تەزووی گەرم لەناوچەی سەر و ملدا كە زۆرجار ئارەقەكردنیشی لەگەڵدایە، دڵەكوتێن خەوزڕان، خەمۆكی سەرئێشە، تەنكبوونی قژ. یەكێك لەهۆكارەكانی وەستانی عادە بەشێوەیەكی یەكجارەكی Menopause لەتەمەنێكی زووتر بریتییە لە سستبوونی گلاندی دەرەقی كە بریتییە لە كەمبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنەكانی تایرۆكسین Thyroxine و T3 لەئافرەتدا كاریگەری ڕاستەوخۆ دەكاتە سەر لەش و عادەی ئافرەت. سستبوونی گلاندی دەرەقی دەبێتە هۆی وەستانی پێشوەختی یەكجارەكی عادەی ئافرەت Premature menopause واتە لەبەر ئەوەی كە كاریگەری دەكاتە سەر هۆرمۆنەكانی تر، هەرورەها دەبێتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش و هەستكردن بە بێهێزی گشتی. هۆكاەكانی تری وەستانی پێشوەختی یەكجارەكی عادەی ئافرەت بریتین لە: لابردنی منداڵدان بەنەشتەرگەری كە هەندێك جار هێلكەدانەكانیش لەبەر هەندێك هۆكار لادەبرێن، چارەسەركردن بەتیشكی قووڵ Radiotherapy بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی شێرپەنجە و ڕێگرتن لە تەشەنەكردنی.
Top