لەوانەیە كە سەرینەكەت هۆكار بێت بۆ ئازاری مل

لەوانەیە كە سەرینەكەت هۆكار بێت بۆ ئازاری مل
سەرین تەنیا تورەگەیەكی لاكێشەیی نییە كە بەلۆكە یان ئیسفەنج یان ماددەیەكی تر پڕكرابێت و پەسترابێت، بەڵكو هاوڕێیەكی نزیكی سەرە بۆ ماوەی سێیەكی ژیانمان. سەرین گرنگی زۆری هەیە بۆ كوالیتی نووستن، بۆ نموونە بەرزی، ڕەقی و نەرمی سەرین بایەخی زۆریان هەیە بۆ بەخشینی ڕحەتی بەسەر و مل. نووستن لەسەر سەرینێك كە لەگەڵدا نەگونجێت هۆكارە بۆ گرفت لەمل، پشت، پەلەكانی سەرەوە، هەروەها گەلێك جار دەبێتە هۆی هەستكردن بەناڕحەتی و بێهێزی لەش لەكاتی بێداربوونەوەدا. گەلێك جۆری سەرین بەماددەی جۆراوجۆر لەبازاڕەكاندا هەیە، ئامانج لەهەڵبژاردنی جۆری سەرینەكەت ئەوەیە كە سەپۆرتی تەواو بۆ مل و سەر دابین بكات لەكاتی نووستندا، بۆ نموونە سەرینی تووك و پەڕی پەڵەوڕ Feather pillows، سەرینی فوم Foam Pillow كە لەماددەی پۆلییوریتان دروست كراوە، سەرینی مل Cervical pillows كە بۆ سووكردنی ئازاری مل دیزاین كراوە ڕۆڵی هەیە لەهێشتنەوەی شێوەی ئاسایی سەر و ملدا، سەرینی ئاویwater pillow كە سەپۆرتی مل دەكات هەندێك سوودی هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری مل. لەكاتی نووستندا پێویستە كە بڕبڕەكانی مل و بڕبڕەكانی پشت لەپۆزیشنێكی سروشتی و خاوبوونەوەدا بێت. وا باشە كە درێژی و پانی سەرین لەدەوری X16 22 گرێدا بێت بۆ ئەوەی كە لەگەڵ شانەكاندا فیت بێت و لەكاتی نووستندا ڕێگربێت لەخزینی سەر بۆ لایەك، هەروەها بەرزییەكەشی لەنێوان 4-6 گرێدا بێت.
Top