مۆدەی نینۆك ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەمۆدەی تازە و جوان دەردەكەوێ، ئەمەش وادەكات كە ببێـتە یەكێك لەجوانترین ستایلەكانی جوانی لەدەستی خانمان، كە مایەی جوانی و دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی هەیە، بۆیە دەكرێ لەنزیكترین دیمەندا ئەو جوانییە بەدی بكەین و بەڕواڵەتی خۆیەوە ڕازاوەیی خۆی بنوێنێ، یەكێك لەتازەترین مۆدەكانی نینۆك، كە تا ئێستا نەگەیشتۆتە جیهان، تەنانەت لەچەند وڵاتێكەوە كاری لەسەر كراوە، ئەویش ڕازاندنەوەی نینۆكە بەزەنگیانە، ڕەنگە بیرۆكەیەكی سەیر بێ، بەڵام كاتێك تاقیكردنەوەی لەسەر ئەنجام دراوە، بۆتە یەكێك لەجوانترین مۆدەكانی پێشوو كە بەنەخش و دیمەنەوە نینۆك دەڕازانرایەوە. ئەمەش كاتێك لەگەڵ بۆیەكردنی نینۆك بەهەر ڕەنگێكی بۆیە بێ، دواتر ئەو زەنگیانانە دەخرێنە سەر نینۆكەكە تاوەكو لەگەڵ بۆیەكە جێگەی خۆی بگرێ، بەڵام دەبێ ئەو جۆرە بۆیە بەكاربهێنرێ كە زنگیانەكە بگرێ. شێوازەكانی ئەو مۆدەیە لەچەند ستایلێكەوەیە، ئەمەش لەم مۆدانە بەدی دەكرێ: دەكرێ لەگەڵ گشت نینۆكی پەنجەكان بەكاربهێنرێ، یان تەنیا پەنجەیەك لەو زەنگایانانە دابنرێ، وەك لەوێنەكاندا دەبینن كە جوانترین دیمەن دەبەخشن.