هەموو لایەنەكانی قاوەی سەوز

هەموو لایەنەكانی قاوەی سەوز
قاوە یەكێكە لەباوترین ئەو ماددانەی كە چالاكی مێشك نوێ دەكەنەوە. قاوەی سەوز Green coffee بەسادەیی ئەو جۆرەی قاوەیە كە لەدەنكە نەبرژاوەكان وەردەگیرێت واتە قاوەیەكی خاوە بۆیە ڕەنگەكەشی سەوزە. بەهای خۆراكی قاوەی سەوز لەوەدایە كە ماددەیەكی دژەئۆكسانی بەهێز لەخۆدەگرێت بەناوی ترشی كۆلینێرجیك Chlorogenic acid كە سوودی تەندروستی زۆری هەیە. خواردنەوەی قاوەی سەوز ڕۆڵی هەیە لەدابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن، هەرچەند ژەمی قاوەی سەوز زیاتر بكرێت، ئەوا كاریگەرییە پۆزەتیڤەكەشی لەسەر پەستانی خوێن زیاتر دەبێت بەبێ پەیدابوونی هیچ زیانێكی لابەلا یان نیشانەیەكی نەخوازراو بەبەراورد لەگەڵ ئەو دەرمانانەی كە بۆ كۆنترۆڵكردنی پەستانی بەرزی خوێن بەكاردێن. خواردنەوەی قاوەی سەوز سوودی هەیە بۆ هاندانی كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، كافائین و ترشی كۆلینێرجیك بەیەكەوە ڕۆڵیان هەیە بۆ كەمكردنەوەی كۆبوونەوەی چەوری لە لەشدا، هەروەها ڕۆڵیان هەیە بۆ ڕێگرتن لەهەڵمژینی چەوری لەڕیخۆڵەدا. قاوەی سەوز سوودی هەیە بۆ نەخۆشانی شەكرە بەوەی كە ئاستی شەكری خوێن دادەبەزێنێت.
Top