گرنگی كانزای كۆپەر لە خۆراكدا

گرنگی كانزای كۆپەر لە خۆراكدا
كۆپەر Copper كانزایەكی زۆر پێویستە بۆ لەش بەتایبەتی بۆ بۆڕییەكانی خوێن و ئێسكەكان و شانە بەستەرەكان. كانزای كۆپەر ڕۆڵی هەیە لەچالاكی دژەئۆكسانی لەش و دروستكردنی بۆیەی میلانیندا Melanin. كەمی كانزای كۆپەر لە لەشدا دەبێتە ئەگەری چەندین كێشەی تەندروستی وەكو: پووكانەوەی ئێسك، ئازار لەجومگەكاندا، لاوازبوونی سستمی بەرگری لەش، كەمخوێنی لەبەر كەمبوونەوەی ڕێژەی هەڵمژینی كانازی ئاسن لەڕیخۆڵەدا. زیادبوونی كۆپەر لە لەشدا لەبەر زیاد وەرگرتنی بەشێوەی دەنك دەبێتە هۆی ئازار لەچەندین بەشی لەشدا، سكچوون، ڕشانەوە، دڵتوندی، خەوزڕان. سەرچاوە خۆراكییەكانی كانزای كۆپەر بریتین لە: جگەر كە لەهەر 100 گرامدا نزیكەی 15 ملگم لەخۆدەگرێت، مەحار Oyster لەهەر 100 گرامدا 1-8 ملگم كۆپەری تێدایە، كونجی كە لەهەر 100 گرامدا 8 ملگم كۆپەر لەخۆدەگرێت، پاودەری كاكاو و شوكولاتە نزیكەی 3.8 ملگم كۆپەر لەهەر 100 گرامدا، كاكڵەكان بەتایبەتی كازو Cashew بەڕێژەی 2.2 ملگم لەهەر 100 گرامدا، تۆوی گوڵەبەڕۆژە نزیكەی 2 ملگم لەهەر 100 گرامدا، تەماتەی وشككراو بەخۆر 1.4 ملگم لەهەر 100 گرامدا، تۆوی كولەكەی زستانە و كولەكەی هاوینەی برژاو نزیكەی 1.5 ملگم لەهەر 100 گرامدا.
Top