زەڵاتە لەجیاتی ژەمێكی خۆراك

زەڵاتە لەجیاتی ژەمێكی خۆراك
دەكرێ زەڵاتە بكرێتە ژەمێكی خۆراك بەمەرجێك نزیكەی 300-400 كالۆری وزە و بڕێكی باش و جۆراوجۆر لەمیوە و سەوزەكان لەخۆبگرێت كە ڕێژەیەكی باش لەڤیتامین و ماددە دژەئۆكسانەكان بۆ لەش دابین دەكات. بەگشتی زەڵاتەكان Salads لەسەرەتای ژەمەكانی خۆراكدا دەخورێن، بەڵام دەكرێ كە زەڵاتە بكرێتە ژەمێكی خۆراك كە تەندروستییانە و كەم كالۆری بێت. با هەر جارێك زەڵاتەكان جیاواز بن، بۆنموونە جگە لەزەڵاتەی ئاسایی میوە و كاكڵەكانی وەكو گوێز و باوی یان كازو لەگەڵ پاقلەمەنییەكانی وەكو نۆك و بەزالیا لەگەڵ گۆشتی بێ بەز و چەوری لەگەڵدا تێكەڵ بكە بۆ دابینكردنی زۆربەی ماددە خۆراكییە پێویستەكان. گەڵا سەوزەكان كالۆری كەم و ڕیشاڵی زۆر لەخۆدەگرن، بۆنموونە خیار، تەماتە، كەلەم، خاس، سپێناغ. فەریكە نۆك، گێزەر، توور، برۆكۆلی، قەرنابیت. زەڵاتە دەوڵەمەند بكە بەمیوەكانی وەكو ئەڤۆكادۆ، كشمش، سێو، لیمۆ، هەروەها بەپەنیر، هێلكەی كوڵاو، ماسی تونا، گۆشتی بێ چەوری یان سینگی مریشك بەمەرجێك لەناو زەیتدا سوورنەكرابێتەوە. بۆ زیادكردنی چێژ یەك كەوچك زەیتی زەیتوون لەگەڵ یەك كەوچك یان پتر لەسركەی ترێ یان خورما یان هەر جۆرێكی سركە Vinegar بەكاربێنە.
Top