شیرەی لیمۆ بۆ پاراستنی جگەر

شیرەی لیمۆ بۆ پاراستنی جگەر
شیرەی لیمۆ Lemon juice سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بەڤیتامین C، هەروەها ڕێژەیەكی بەرز لەترشی سیتریك Citric acid لەخۆدەگرێت كە بەترشی میوە ناسراوە و ڕۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لەتووشبوون بەهەڵامەت. شیرەی لیمۆ یارمەتی فرمانی جگەر دەدات بۆ ڕزگاركردنی لەش لەماددە زیانبەخشەكان، چونكە یارمەتی گەدە و كۆئەندامی هەرس دەدات بۆ هەرسكردنێكی باشتری خۆراك كە ئەمەش بارێكی كەمتر دەخاتە سەر جگەر و كارەكەی سووكتر دەكات. شیرەی لیمۆ سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە، سوودە تەندروستییەكانی تری بریتین لە: پاراستنی لەش لەبەكتریا و ڤایرۆس لەڕێگای بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش، هاندانی جگەر بۆ باشتر ئەنجامدانی فرمانەكانی بەتایبەتی ڕزگاركردنی لەش لەماددەی زیانبەخش، سووككردنی نیشانەكانی گرژبوونی قۆڵۆن، كۆنترۆڵكردنی سكچوون و قەبزی، كەمكردنەوەی ناڕحەتییەكانی پەیوەست بەدڵەكزێ، سووككردنی ئازارەكانی كۆبوونەوەی گاز لەگەدە و ڕیخۆڵەدا، شیرەی لیمۆ لەبەر ڕێژە باشەكەی كالسیۆم یارمەتی تەندروستی ئێسك و ددانەكان دەدات بەتایبەتی دروستبوونی ئێسكەكانی كۆرپە لەئافرەتی دووگیاندا، شیرەی لیمۆ پۆتاسیۆم و مەگنسیۆمی تێدایە كە سوودبەخشن بۆ خانەكانی مێشك و دەمارەكان، سووككردنی نیشانەكانی ڕەبو، سوككردنی نیشانەكانی پەیوەست بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
Top