هەستەوەری خۆراك Food allergy بریتییە لەكاردانەوەی سستمی بەرگری لەش بەرانبەر بەماددەیەكی دیاریكراوی ناو هەندێك خۆراك، وەكو هەوڵێك بۆ بەرگریكردنی لەش دژەتەن دژی ئەم ماددەیە دروست دەكات كە ئەمەش دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی هەستەوەری لەماوەی چەند خولەكێك تا چەند كاتژمێرێك یان هەتا پاش ڕۆژێك لەگەیشتنی ماددەكە بەلەش. نیشانەكانی هەستەوەری بەخۆراكە جیاوازەكان وەكو یەكەن، بۆ نموونە خورشت و ئاوسانی لێوەكان یان دەم و زمان، خورشت لەپێستدا، نووسانی دەنگ، هێڵنج یان ڕشانەوە، سك ئێشە و هەندێك جاریش سكچوون. جگە لەباینجان Eggplant، ئەو خۆراكانەی كە زیاتر هەستەوەری لەهەندێك كەسدا پەیدا دەكەن ئەمانەن: ماسی، خەردەل، شیر، هێلكە، بەهارات، پاقلە، زۆربەی خۆراكە قوتووبەندەكان. ئەو كەسانەی كە زیاتر ئەگەری هەستەوەرییان بەخواردنی باینجان لێدەكرێت بریتین لە: منداڵە كورتەباڵاكان، تووشبووان بەنەخۆشی شەكرەی جۆری یەكەم، ئافرەتە تووشبووەكان بەهەندێك نەخۆشی زگماكی هێلكەدانەكان، تووشبووان بەمۆنگۆلیزم، ئەوانەی هەستەوەری دەنوێنن بەرانبەر بەخواردنی تر وەكو گەنم و هێلكە و بیبەر و بەهاراتی جۆراوجۆر.