سڕبوونی پێیەكان

سڕبوونی پێیەكان
هەستكردن بەسڕبوون لەپێیەكاندا Numb feet ڕوودەدات لەبەر كەمبوونەوەی هاتووچۆی خوێن یان گرفت لەكۆئەندامی دەمار، هەروەها سستبوونی گلاندی دەرەقی و بەركەوتنی پێیەكان بەساردییەكی زۆر. هۆكارەكانی هەستكردن بەسڕبوونی پێیەكان بریتین لە: گەزەی ساردی Frostbite یان برینی ساردی كە دەبێتە هۆی ڕەش هەڵگەڕانی پەنجەكانی پێ و ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێت ئاكامی خراپی لێدەكەوێتەوە كە لەوانەیە كار بگاتە بڕینەوەی پەنجەكان یان بەشێكی پێ، هەوكردنی دەمارەكانی دەوروبەر Peripheral neuropathy واتە دەمارەكانی دوور لەپەتكە دەمار كە زیاتر وەكو ئاڵۆزییەكی نەخۆشی شەكرە ڕوودەدات، هەستەوەری بەرانبەر ساردی یان دیاردەی ڕایناند Rayland’s phenomenon كە بریتییە لەكاڵبوون یان شین هەڵگەڕان یان سووربوونەوەی پەنجەكانی پێ لەگەڵ بەركەوتن بەساردی، نەخۆشی لەخوێنبەر و خوێنهێنەرەكانی دەوروبەر PVD واتە لوولەخوێنەكانی دوور لەدڵ بۆ نموونە هەوكردن و ڕەقبوونی خوێنبەرەكان، خزینی كڕكڕاگەی نێوان بڕبڕەكانی پشت(ئینزییلاق (Disc prolapse زۆر جار جگە لەپشت ئێشە دەبێتە هۆی ئازار یان سڕبوونی پێیەكان كە گەلێك جار هەتا پەنجەی پێیەكانیش دەگرێتەوە.
Top