ئافرەت چەند كالیسیۆمی پێویستە؟

ئافرەت چەند كالیسیۆمی پێویستە؟
گرنگی یەكەمی كانزای كالسیۆم Calcium بۆ ئافرەتان لەوەدایە كە كالسیۆم پێویستە بۆ تەندروستی ئێسك و گەشەكردن. ئافرەتی هەرزەكار و گەنج پێویستی زۆریان بەكالسیۆم هەیە تاكو ئێسكەكانیان لەبەرزترین چڕی یان بارستاییدا بن. چڕییەكی باشتری كالسیۆم واتە چڕییەكی باشتری ئێسكەكان و پتەوبوونیان كە لەوانەیە ئافرەت بپارێزێ لەلاوازبوون یان پووكانەوەی ئێسك Osteoporosis لەساڵەكانی داهاتووی تەمەندا. ئافرەتی پێگەیشتوو پێویستی زۆری بەكالسیۆم هەیە بۆ ڕێگرتن لەكەمبوونەوەی بارستایی ئێسكەكانی. چەند لێكۆڵینەوەیەك لەبەردەستدان باسی ئەوە دەكەن كە كالسیۆم ئافرەت لەئازارە دژوارەكانی گرژی عادە PMS دەپارێزێت. ئەو بڕە كالسیۆمەی كە ئافرەتێكی پێگەیشتوو ڕۆژانە پێویستی پێی هەیە لەنێوان (1000- 1500) میللیگرامدایە. پێویستی ئافرەت بەكالسیۆم بەپێی تەمەن و باری هۆڕمۆنەكانی لەش بریتییە لە:
1- تەمەن (11- 24) ساڵ واتە هەرزەكار و كچە گەنجەكان ڕۆژانە 1200- 1500ملگم.
2- تەمەن (25-50) ڕۆژانە 1000ملگم.
3- ئافرەتی سكپڕ یان شیردەر 1200- 1500ملگم.
4- ئافرەتی تەمەن (50) ساڵ و بەسەرەوە (تەمەنی كڵۆڵی) ڕۆژانە 1500ملگم.
5- ئافرەتی تەمەن (65) و بەسەرەوە ڕۆژانە 1500ملگم.
Top