بەرواری ئێكسپایەربوونی خۆراك

بەرواری ئێكسپایەربوونی خۆراك
ئایا ڕاستە كە بەرواری بەسەرچوونی خۆراك Expiration date زیاتر پێوەندی بەكوالێتی خۆراكەوە هەیە نەك سەلامەتی خۆراك؟ ئەگەر بەباشی لێی حاڵی نەبیت لەوانەیە كە چەندین خۆراك فڕێ بدەیت لەو كاتەی كە هێشتا بەتەواوی بۆ خواردن سەلامەت بن. ئەو پێنج جۆری خۆراكەی كە خەڵك ترسی لەبەكارهێنانیان هەیە لەپاش كۆتایی بەرواری بەسەرچوونیان بریتین لە: شیر، مایۆنێز، ماست، هێلكە، پەنیر. شیر ئەگەر بەدروستی لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێت بەسەلامەتی دەمێنێتەوە و ماددە خۆراكییەكانیشی پارێزراو دەبن و چێژەكەشی وەكو خۆی دەمێنێتەوە بۆ ماوەی یەك هەفتە لەپاش بەرواریSell-by واتە بەر لەم بەروارە باشترە كە بفرۆشرێت، پاش ئەم ماوەیە ئەگەر بەدروستیش هەڵبگیرێت لەوانەیە كە هەندێك بەهای خۆراكی لەدەست بدات. مایۆنێز Mayonnaise كە نەكرابێتەوە و لەناو سەلاجەدا بەدروستی هەڵگیرابێت لەوانەیە كە بۆ ماوەی 30 ڕۆژی تر پاش بەرواری بەسەرچوون لەناو سەلاجەدا بەحاڵەتێكی باش بمێنێتەوە. ماست، ئەگەر بەدروستی لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێت، ئەوا بۆ ماوەی 7- 10 ڕۆژ لەپاش بەرواری Sell-by بەحاڵەتێكی باش دەمێنێتەوە. هێلكە، ئەگەر بەباشی لەسەلاجەدا هەڵبگیرێت، ئەوا بۆ ماوەی 3- 5 هەفتە لەپاش بەرواری Sell-by بەسەلامەتی دەمێنێتەوە، لەپاش بەرواری Sell-by تەنیا كوالێتی خۆراك بەرە بەرە دادەبەزێت. هەروەها پەنیری پاستیوریزكراو لەپاش بەرواری بەسەرچووندا بۆ ماوەی 10- 14رۆژ بەحاڵەتێكی باش و بەها خۆراكییە باشەكەی دەمێنێتەوە لەناو سەلاجەدا. بەرواری “use-by” یان “best if used-by”واتە دوا بەروار كە خۆراكەكە ئەندازە یان شیرازە Texture و كوالێتی لەچێژ و بۆن و شێوە و ڕەنگ و بەهای خۆراكی بەپارێزراوی دەمێنێتەوە، پاش ئەم بەروارە لەدەستدانی كوالێتی بەشێویەكی بەرە بەرە و لەسەرخۆ دەستپێدەكات.
Top