گرنگی ڤیتامین B7 لە خۆراكدا

گرنگی ڤیتامین B7 لە خۆراكدا
ڤیتامین B7 كە ناسراوە بە بایۆتین Biotin لەگروپی ئەو ڤیتامینانەیە كە لەئاودا دەتوێتەوە، ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لەكرداری زیندەپاڵدا(میتابۆلیزم). ئەم ڤیتامینە كە یەكێكە لەكۆمەڵەی ڤیتامینB وەكو فاكتەرێكی هاندەر بۆ چەندین كارلێكی ئەنزیمی كاردەكات، هەروەها ڕۆڵێكی گرنگی هەیە بۆ ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، بۆیە سوودی زۆری هەیە بۆ كەسانی تووشبوو بەنەخۆشی شەكرە. جگە لەمانە، ئەم ڤیتامینە سوودی هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی قژ و نینۆكەكان و پاراستنی كۆرپە لەتووشبوون بەهەندێك جۆری سەقەتی زگماكی. سەرچاوە خۆراكییەكانی ڤیتامین B7 بریتین لە: جۆ، گەنمەشامی، زەردێنەی هێلكە، شیر، پاقلەی سۆیا، میوەی ئاڤۆكادۆ، گەنم، برۆكۆلی، قەرنابیت، پەنیر، مریشك، ماسی، پاقلەمەنییەكان، كوارگ، كاكڵەكانی گوێز و باوی و كازو، پەتاتە، سپێناغ. كەمی ڤیتامین B7 لەخۆراك و لە لەشدا دەبێتە ئەگەری گرفت لەپێست و لوولەكانی هەرس و كۆئەندامی دەماردا. پێویستی ڕۆژانەی ڤییتامین B7 بۆ پێگەیشتووان نزیكەی 50 مایكرۆ گرامە.
Top