شۆربای نۆك

شۆربای نۆك
ژەمێكی سووكی وەكو شۆربای نۆك Chickpea soup زۆر گونجاوە بۆ ڕۆژێكی سارد. سوپی نۆك بەشێكی گرنگە لەخۆراكی هاوسەنگ. ڕێژە بەرزەكەی ڕیشاڵ لەسوپی نۆكدا ڕۆڵی هەیە لەدابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێندا، هەورەها كۆئەندامی هەرس لەقەبزی دەپارێزێت و یارمەتی جێگیربوونی ئاستی شەكری خوێن دەدات كە ئەمەش هەنگاوێكی كاریگەرە بۆ خۆپاراستن لەتووشبوون بەنەخۆشی شەكرە، مرۆڤی پێگەیشتوو ڕۆژانە پێویستی بە25-38 گرام ڕیشاڵ هەیە. خواردنی شۆربای نۆك سوودبەخشە بۆ كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش بەوەی كە وزەیەكی كەم و ماددەی خۆراكی گرنگی تێدایە. شۆربای نۆك سەرچاوەیەكی باشە بۆ كانزایەكان بەتایبەتی مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم كە ڕۆڵیان هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، بۆ نموونە كوپێك شۆربای نۆك نزیكەی 35 ملگم مەگنسیۆم و 400 ملگم پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت لەگەڵ 2 ملگم ئاسن. جگە لەمانە، سوپی نۆك ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی دڵ كەم دەكاتەوە.
Top