زەیتوونی قوتووبەند

زەیتوونی قوتووبەند
زەیتوونی قوتووبەند Canned olives لەڕووی بەهای خۆراكییەوە هیچی لەزەیتوونی تازە كەمتر نییە. یەك كەوچكی گەورە زەیتوونی قوتووبەند تەنیا 10 كالۆری وزە بەلەش دەبەخشێت و پێكهاتووە لە70 ملگم، 9 گرام چەوری كە 1 گرام لەچەورییە تێرەكان Saturated و 7 گرام لەچەورییە یەكانە ناتێرەكانMonounsaturated و 1 گرام لەچەورییە فرەناتێرەكانە Polyunsaturated لەخۆدەگرێت. كەوچكێك زەیتوونی قوتووبەند نزیكەی 7%ی پێویستی ڕۆژانەی كالسیۆم دابین دەكات كە زۆر گرنگە بۆ گەشە و تەندروستی ئێسك و ددانەكان، هەروەها بۆ فرمانی دروستی دەمارەكان و دڵ و ماسوڵكەكان. یەك كەوچكی گەورە زەیتوونی قوتووبەند ڕێژەیەك ئاسن لەخۆدەگرێت كە دەكاتە 2%ی پێویستی ڕۆژانە بۆ مرۆڤێكی پێگەیشتوو، ئەم كانزایە لەناو خڕۆكە سوورەكانی خوێندا زەروورە بۆ گواستنەوەی گازی ئۆكسجین لە لەشدا، كەمی ئاسن دەبێتە هۆی كەمخوێنی. لەگەڵ بەها خۆراكییە بەرزەكەی زەیتوون، پێویستە لەمە وریا بیت كە یەك كەوچكی گەورە زەیتوونی قوتووبەند نزیكەی 73 ملگم سۆدیۆم(خوێ) لەخۆدەگرێت، بۆیە زیاد خواردنی واتە زیاد وەرگرتنی خوێ كە پێوەندی بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە هەیە، پێویستە لەسەر هەموو ئەوانەی كە نەخۆشی شەكرە یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن یان نەخۆشی گورچیلەیان هەیە یان هەتا ئەو كەسانەی كە تەمەنیان لە51 ساڵ زیاترە كە بڕی خوێی ڕۆژانەیان لە1500 ملگم زێتر نەبێت.
Top