قوڕقوڕاگە نزیكەی 2 گرێ درێژە و دوو ژێ بەشێوەی پیتی Vلەحۆدەگرێت و كەوتۆتە نێوان قوڕگ و بۆڕی هەوا، ئێمە قوڕقوڕاگە بەكاردێنین لەكاتی هەناسەوەرگرتن و قسەكردن و قووتداندا. نووسانی دەنگ Hoarseness ڕوودەدات لەئەنجامی سووتانەوە یان برینداربوونی ژێیەكانی دەنگ. گرنگترین هۆكارەكانی نووسانی دەنگ ئەمانەن: هەستەوەری توندAnaphylaxis كە كاریگەری دەكاتە چەندین بەشی لەش، هەڵامەت لەبەر هەوكردنی بەشی سەرەوەی ڕێڕەوی هەناسە، گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە بۆ بەشی خوارەوەی سوورێنچك GERD كە هەندێك جار دەگاتە قوڕگ و دەبێتە هۆی سووتانەوەی ناوپۆشی قوڕگ و قوڕقوڕاگە و نووسانی دەنگ، ئیفلیجبوونی ژێیەكانی دەنگ، هەوكردنی قوڕقوڕاگە Laryngitis بەڤایرۆس یان بەكتریا لەبەر ئاوسانی ژێیەكانی دەنگ، شێرپەنجەی قوڕقوڕاگە، هەوكردنی گیرفانەكانی لووت(جیوب) Sinusitis، جگەرەكێشان، نەخۆشی فەرەنگی (سیفلس Syphilis)، شێرپەنجەی گلاندی دەرەقی، نەخۆشی سیلی سییەكانTuberculosis، زیاد بەكارهێنانی دەنگ و ماندووكردنی ژێیەكانی دەنگ وەكو ئەوەی كە لەگۆرانیبێژەكاندا بەدی دەكرێت. ئەگەر نووسانی دەنگ بۆ ماوەی پتر لە2 هەفتە بەردەوام بوو، ئەوا پێویست بەسەردانی دكتۆر دەكات.