سخبوونی جومگە Joint Stiffness بریتییە لەهەستكردن بەزەحمەتی لەجووڵەی جومگە یان سنوورداربوونی جووڵەی جومگە. لەزۆربەی حاڵەتەكاندا جگە لەسخبوون، جومگە دوچاری ئازار و ئاوسان دەبێت. هۆكارەكانی سخبوونی جومگە بریتین لە: ئازاری جومگە لەبەر هەوكردنی ژێ Tendinitis یان زیاد ماندووكردنی جومگە، هەوكردنی جومگە بەبەكتریا كە جگە لەسخبوون دەبێتە هۆی سووربوونەوە و گەرمبوون و ئاوسانی جومگە، گرژبوونی ماسوڵكە لەگەڵ هەوكردنی ڕیشاڵەكانی ژێیەكانی جومگە كە دەبێتە هۆی ئازارێكی درێژخایەن، شكانی ئێسك یەكێكە لەهۆكارە زەقەكانی سنوورداركردنی جووڵەی جومگە كە توندییەكەی زیاتر دەبێت بەپێی نزیكی شكانەكە لەجومگە، نەخۆشی بەگەكان Gout لەبەر نیشتنی كریستاڵەكانی ترشی یوریك و هەوكردنی جومگە كە دەبێتە ئەگەری ئازارێكی تیژ و سەخت بەتایبەتی لەكاتی شەودا لەگەڵ ئاوسان و سووربوونەوەی جومگە كە زیاتر لەپەنجەی گەورەی پێدا ڕوودەدات، هەوكردنی ڕۆماتیزیمی جومگەكان، جۆرێكی كەمخوێنی كە شێوەی خڕۆكە سوورەكان شێوەی مانگ وەردەگرن Sickle Cell Anemia، گرفت یان دڕان لەكركڕاگەی جومگە(كارتیڵێچ)، زەبری دەرەكی بۆ جومگە، گرێی سادە یان گرێی شێرپەنجەیی لەئێسكدا.