بەهای خۆراكی سوپی برۆكۆلی

بەهای خۆراكی سوپی برۆكۆلی
سوپی برۆكۆلیBroccoli soup بە تەندروستیترین خۆراك دادەنرێت لە خێزانی كەلەرەمدا بەتایبەتی بۆ كۆنترۆلكردنی كێشی لەش، چونكە وزەیەكی كەم لەخۆدەگرێت لەگەڵ رێژەیەكی بەرزی كالسیۆم، هەروەها سیفەتی دژەشێرپەنجەشی هەیە. سوپی برۆكۆلی سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامین C كە بە پێی دواترین زانیاری كرداری میتابۆلیزم تاودەدات كە ئەمەش هانی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات، سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ كانزای كالسیۆم. جگە لەمانە، سوپی برۆكۆلی ڤیتامین E و ڤیتامین B6 تێدایە لەگەڵ سەلفۆرافێن Sulphoraphane كە ماددەیەكی دژەشێرپەنجەیە، ئەمە سەرەڕای ماددەی گلوتاسایۆن Glutathione كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە و رۆڵی هەیە لە بەرهێزكردنی سستمی بەرگری لەشدا. رێژە بەرزەكەی ریشاڵ لە سوپی برۆكۆلیدا كۆئەندامی هەرس لە قەبزی و گرفتی تر دەپارێزێت. سوپی برۆكۆلی بەوە ناسراوە كە ئارەزووی خواردن كەم دەكاتەوە بەوەی كە زوو هەستی تێربوون پەیدادەكات و وزەیەكی كەم لەخۆدەگرێت، ماددەی خۆراكی گرنگ و پێویستی تێدایە لەگەڵ ریشاڵدا، سستمی بەرگری باشتر دەكات، بۆیە رۆڵی هەیە لە دابەزاندنی كێشی لەشدا.
Top