بەكارهێنانی هێدفۆن مەترسی هەیە

بەكارهێنانی هێدفۆن مەترسی هەیە
بەكارهێنانی هێدفۆن Headphones سوودی هەیە بۆ گوێگرتن لەموزیك یان تەلەفۆن و مۆبایل كە نەبێتە مایەی بێزاركردنی كەسانی دەوروبەر، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانین كە بەكارهێنانی هێدفۆن زیانی تەندروستی بەدواوەیە. كە دەنگی بەرز و بەژاوەژاو ڕاستەوخۆ بەر گوێیەكان دەكەوێت دەبێتە هۆی تێكدانی خانەكانی گوێی ناوەوە و لەدەستدانی هەمیشەیی هەستی بیستن. هەروەها بەكارهێنانی بەردەوامی هێدفۆن بەدەنگی بەرز و تیژ لەوانەیە كە ببێتە هۆی پەیدابوونی گرێ كە بەتێپەڕبوونی كات فشار دەخاتە سەر دەماری بیستن كە ڕۆڵێكی تریشی هەیە لەڕاگرتنی باڵانسی لەشدا. لەلێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە لەوانەیە دەنگی بەرزی هێدفۆن ئەگەری ڕوودانی نۆرەی دڵ زیاتر بكات، هەروەها بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و زیادبوونی لێدانەكانی دڵ. ئەوەش ڕوونكراوەتەوە كە بەكارهێنانی هێدفۆنی MP3 و ئایپۆد لەتەمەنی گەنجێتیدا ئەگەری گرفتەكان بەتایبەت لەگوێیەكان لەدواڕۆژدا زیاتر دەكات. پسپۆران پێیان باشە كە بەكارهێنانی هێدفۆن بۆ ماوەیەكی كەم بێت (كەمتر لەیەك كاتژمێر لەڕۆژێكدا) و ئاستی دەنگ هەرگیز لە60% زیاتر نەبێت.
Top