چۆن گرژبوونی كۆڵۆن دەستنیشان دەكرێت؟

چۆن گرژبوونی كۆڵۆن دەستنیشان دەكرێت؟
باوترین نیشانەی گرژبوونی كۆڵۆن IBS بریتییە لەناڕەحەتی سك یان سك ئێشە. نیشانەكانی تر بریتین لە: گۆڕان لەڕیتمی گرژبوون و خاوبوونەوەی ڕیخۆڵەدا بەشێوەی سكچوونێكی درێژخایەن یان قەبزییەكی درێژخایەن. لەوانەیە كە ماددەی لینج لەگەڵ پیساییدا بەدی بكرێت، ئاوسانی سك و كۆبوونەوی گاز لەڕیخۆڵەدا. نیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆن سەختتر دەبن بەدوو ڕێگا: یەكەم، جۆری خۆراك و دووەمیش ئاستی شەكەتی دەروونی(سترێس). ئەو خۆراكانەی كە نیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆن زیاتر دەكەن بریتین لە: خۆراكی سووركراوە لەزەیتدا، خۆراكی چەور، ئەلبان، ئایس كرێم، شوكولاتە، كافائین، خواردنەوە ئەلكهولییەكان، خواردنەوە كاربۆنكراوەكان یان نوشابەگازدارەكان، بنێشت، هەروەها ژەمی خۆراكی گەورە. لەبەر ئەوەی كە چەندین نەخۆشی تر هەیە كە نیشانەكانیان نزیكن لەنیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆن، بۆیە بۆ دەستنیشانكردن پێویستە كە تووشبوو دوچاری سك ئێشە بووبێت بەلای كەم بۆ ماوەی 12 هەفتە لەماوەی 12 مانگدا لەگەڵ بەلای كەم 2 لەم 3 نیشانانە: یەكەم، سك ئێشە كە بێت و بڕوات لەپاش جوولەی ڕیخۆڵە واتە چوون بۆ w.c. دووەم، گۆڕان لەچەندێتی چوونە w.c . سێیەم، گۆڕان لەپیساییدا، بۆ نموونە بەدیكردنی ماددەی لینج.
Top