لەبەر ئەوەی كە مۆز Banana لەپاش ئەڤۆكادۆ Avocado دووەم میوەیە كە ڕێژەیەكی بەرزی پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت، هەستی زوو برسیبوون Hangovers دوادەخات كە لەبەر كەمی پۆتاسیۆم و كەمی شلە لە لەشدا ڕوودەدات، ئەمەش زیاتر لەپاش خواردنەوە ئەلكهولییەكاندا بەدی دەكرێت. یەك مۆز نزیكەی 450 میللیگرام پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت جگە لەڤیتامین C و مەگنسیۆم كە یارمەتی خاوبوونەوەی ئەو بۆڕییانەی خوێن دەدات كە دەبنە ئەگەری سەرئێشە لەكاتی زووبرسیبووندا. مۆز ترشە ئەمینێك بەناوی تریپتۆفان Tryptophan لەخۆدەگرێت كە هەمان ئەم پرۆتینەیە كە لەگۆشتی قەلەمووندایە و لەپاش خواردنی دەبێتە هۆی زیادبوونی هەستی بۆرژان و هاندانی خەو. بۆ زاڵبوون بەسەر زوو برسیبوونەوە و حەزی خواردنی شیرینیدا، هەوڵ بدە كە پێش چوونە ناو جێگا بەماوەیەكی كەم یەك دانە مۆز بخۆیت و 16 ئۆنس (كە دەكاتە نزیكەی نیو لیتر) ئاو بخۆیتەوە. لەمەش پتر، مۆز دژەترشییە واتە ترشەڵۆكی گەدە هاوسەنگ دەكاتەوە، ئەمەش سوودبەخشە بۆ ئەو كەسانەی كە لەبەر دڵەكزێ خەویان تاڵ دەبێت.