ئایا پژمین بێزاری كردویت؟

ئایا پژمین بێزاری كردویت؟
یەكێك لەڕێگا كاراكانی بەرگری كۆئەندامی هەناسە پژمینە Sneezing بەمەبەستی فڕێدانی هەر تەنێكی بیانی یان هەر ماددەیەكی وروژێنەر كە دەگاتە كۆئەندامی هەناسە وەكو هەوكردن بە میكڕۆب. پژمین بریتییە لەفڕێدانێكی خۆنەویستانەی كتوپڕ و بەهێزی هەوا لە دەم و لووتەوە لەكاتی سووتانەوەی لینجە پەردەی ناوپۆشی لووت یان لینجە پەردەی ناوپۆشی قوڕگ،. ئەگەرچی لەوانەیە كە پژمین ناڕحەتمان بكات، بەڵام هەرگیز مانای بوونی نەخۆشییەكی مەترسیدار ناگەیەنێت. ئەو هۆكارانەی كە دەبنە ئەگەری پژمین بریتین لە: گەیشتنی تۆز و خۆڵ بە قوڕگ و لووت، هەستەوەری كۆئەندامی هەناسە بەرانبەر بەچەند ماددەیەك لەئەتمۆسفیردا، بەكارهێنانی دەرمانی ستیرۆیدی بەشێوەی سپرای یان بەخاخ بۆ چارەسەركردنی هەندێك نەخۆشی كۆئەندامی هەناسە، هەوكردنە ڤایرۆسییەكانی كۆئەندامی هەناسە وەكو هەڵامەت و ئەنفلوەنزا و هەوكردنی بەشی سەرەوەی ڕێڕەوی كۆئەندامی هەناسە. بۆ ڕێگرتن لەتووشبوون بەپژمین لەماڵەوەدا، گرنگترین هەنگاو خۆپاراستنە لەگەیشتنی ئەو ماددانەی كە هەستەوەری بۆ لووت و قوڕگ و كۆئەندامی هەناسە پەیدا دەكەن بۆ نموونە، شووشتنی ڕایەخ و مۆكێت یان مافور بەئاوی گەرم كە پلەی گەرمییەكەی لە 55 پلەی سانتیگراد كەمتر نەبێت، دووركەوتنەوە لەئاژەڵە ماڵییەكان، بەكارهێنانی دەمامك(ماسك) لەكاتی پێویستدا.
Top