كونكردنی گوێیەكان Ear Piercings باوترین جۆری كونكردنەكانی لەشە. لەلێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە 35%ی حاڵەتەكانی كونكردنی گوێ دوچاری چەند ئاڵۆزییەك دەبنەوە، بۆ نموونە هەوكردنی سووك بە ڕێژەی 77%، هەستەوەری 43%، گەورەبوونی كونكردنەكە و دڕانی گوێ بەڕێژەی 3%. پتر لەیەك كونكردن لەگوێیەكان بەتایبەتی لەبەشی كركڕاگەیی سەرەوەی گوێدا ئەگەرێكی زیاتری هەوكردنی لێدەكرێت و دەبێتە هۆی دواكەوتن لەكرداری چاكبوونەوەدا. هەروەها ئەو كەسانەی كە دوچاری هەستەوەری پێست دەبن بەرانبەر بەكانزا و ماددەی گوارە بەتایبەتی زێڕ و زیو و كانزای نیكلNickel، ئەوا جگە لەخورشت گۆڕان لەڕەنگی پێست بەتایبەتی بەگوارەی زیوی، ئەگەری تووشبوونیان بەهەوكردن زیاتر دەبێت. هەوكردن زیاتر خۆجێییە بەشێوەی ئاوسان و سووربوونەوە و گەرمبوون لە شوێنی كونكردنەكە. لەكاتی ڕوودانی هەوكردندا چارەسەكردن بریتییە لەگەرمكردن و بەكارهێنانی كەمادەی شێداركەرەوە، مەرهەمی دژە بەكتریا، دەرمانی دژەژی. ئاڵۆزییەكی تری كونكردنی گوێیەكان لەپاش چاكبوونەوەدا برییتییە لە دروستبوونی ئاسەوارێكی ئەستوورKeloid لەشوێنی كونكردنەكەدا كە دەبێتە هۆی خورشت و ئازار، ئەمەش چارەسەردەكرێت بە نەشتەرگەری یان بەلێزەر.