بەهای خۆراكی شیرەی لیمۆ

بەهای خۆراكی شیرەی لیمۆ
شیرەی لیمۆی سروشتی Lemon juice سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بۆ ڤیتامین C، هەروەها ڕێژەیەكی بەرز لەترشی سیتریك Citric acid كە ڕۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لەتووشبوون بەهەڵامەت. شیرەی لیمۆ سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە. سوودە تەندروستییەكانی شیرەی لیمۆ بریتین لە: پاراستنی لەش لەبەكتریا و ڤایرۆس لەڕێگای بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش، هاندانی جگەر بۆ باشتر ئەنجامدانی فرمانەكانی بەتایبەتی ڕزگاركردنی لەش لەماددەی زیانبەخش، سووككردنی نیشانەكانی گرژبوونی قۆڵۆن، كۆنترۆڵكردنی سكچوون و قەبزی، كەمكردنەوەی نیشانەكانی هەوكردنی قوڕگ، كەمكردنەوەی ناڕحەتییەكانی پەیوەست بەدڵەكزێ، سووككردنی ئازارەكانی كۆبوونەوەی گاز لەگەدە و ڕیخۆڵەدا، شیرەی لیمۆ لەبەر ڕێژە باشەكەی كالسیۆم یارمەتی تەندروستی ئێسك و ددانەكان دەدات بەتایبەتی دروستبوونی ئێسكەكانی كۆرپە لەئافرەتی دووگیاندا، یارمەتیدانی تەندروستی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، شیرەی لیمۆ پۆتاسیۆم و مەگنسیۆمی تێدایە كە سوودبەخشن بۆ خانەكانی مێشك و دەمارەكان، سووككردنی نیشانەكانی ڕەبو، سووككردنی نیشانەكانی پەیوەست بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، یارمەتیدانی دابەزاندنی كێشی لەش، سافكردنەوەی پێست.
Top