كام وەرزش بۆ سووككردنی ئازار؟

كام وەرزش بۆ سووككردنی ئازار؟
ئەگەر بەدەست ئازارەوە دەناڵێنیت، چەند مەشقێكی وەرزشی تایبەت ئەنجام بدە بۆ سووكردنی ئازار و باشتركردنی كوالیتی ژیانت، ئەوە مانای ئەوە نییە كە وەرزشێكی توند یان ماراسۆنێكی ماوە درێژ ئەنجام بدەیت. مەلە Swimming زۆر سوودبەخشە بۆ ئەو كەسانەی كە لەبەر سەوەفانی جومگە ئازار دەچێژن، هەروەها بۆ ئەو كەسانەی كە دوچاری گرژبوونەوەی ماسوڵكە و هەندێك گرفتی تری جومگە بوونەتەوە كە جگە لە مەلە مەشقەكانی تر فشار دەخەنە سەر جومگەكان و ئازارەكانیان زێتر دەكات. مەشقی یۆگا Yoga سوودی بۆ ئەو كەسانەش هەیە كە لەناو جێگادا كەوتوون، بۆ نموونە بە چەند مەشقێكی تایبەتی هەناسە و تەركیزكردن لەسەر هەندێك لە بەشەكانی لەشدا لەگەڵ جووڵاندنەوەی ئاكتیڤ یان پاسیڤی ماسوڵكەكان. مەشقی تای چی Tai chi هەفتانە دوو جار لە توندی ئازار كەم دەكاتەوە و سخبوونی جومگە و گرژی ماسوڵكەكانیش سووكتر دەكات، جگە لەمانە ئەم مەشقە هێزی گشتی لەش باشتر دەكات و توانای هاوسەنگی لەش و بەرگەگرتن زیاتر دەكات. مەشقی كشاندنی ماسوڵكەكان Stretching دەكرێ كە لەناو جێگادا ئەنجام بدرێت، جووڵاندنەوەی هەموو بەشەكانی لەش تا خاڵی بەرزترین گۆشە و هەندێك جووڵەش بەپێچەوانەی هێزی كێشكردنی زەوی یارمەتیدەرێكی باشن بۆ سووككردنی ئازار هەتا ئەگەر درێژخایەنیش بێت.
Top