چەورییە شاراوەكان

چەورییە شاراوەكان
ئایا قەت بیرت لەو خۆراكانەی كە حەزیان لێدەكەیت كردۆتەوە كە چەند چەوری شاراوەیان تێدایە؟ لێرەدا باسی چەند جۆرێكی خۆراك دەكەین كە ڕێژەیەكی بەرزی چەوری شاراوە Hidden Fatلەخۆدەگرن. مایۆنیز Mayonnaise چێژی زۆربەی سەلاتەكان خۆش دەكات، لەگەڵ خۆراكی خێرادا دەخورێت، بەڵام ئایا دركت بەوە كردووە كە ڕێژەی چەوری ناو مایۆنیز دەگاتە 80% یان 80 گرام لەهەر 100 گرامدا، وا باشترە كە لەجیاتی ئەوەی مایۆنیز بخەیتە ناو ساندویچی مریشك یان ماسی تونا، هەندێك ساسی سۆیا یان ماست و پەنیری كەم چەوری یان تەماتە یان بیبەری ڕەش وەكو (درێسینگ Dressing) بخەیتە سەر ساندویچ و سەلاتە. كەرەی فستق عەبید Peanut butter بەڕێژەی 50% چەوری تێدایە. پەنیرەكان بەگشتی ڕێژەیەكی بەرزی چەورییان تێدایە، بۆ نموونە ڕێژەی چەوری ناو پەنیری شیدار Cheddar دەگاتە 33%. گۆشتی سوور بەڕێژەی 31% چەوری لەخۆدەگرێت كە چەورییە تێرەكانن و لەلەشدا ئاستی كۆلیستیرۆل بەرزدەكەنەوە، ئەگەرچی گۆشتی سوور ڕێژەیەكی چەوری كەمتری تێدایە لەچاو گەلێك خۆراكی تر كە چەوری شاراوەیان تێدایە، بەڵام لەبەر ئەوەی كە گۆشتی سوور بەبڕی زیاتر دەخورێت بۆیە دەرەنجام ڕێژەیەكی زیاتری چەوری دەبەخشێت. گوێز، باوی، كازو بەڕێژەی پتر لە70% چەوری لەخۆدەگرن، ئەم چەورییانە سوودبەخشن بۆ تەندروستی، بەڵام زیاد خواردنیان لەوانەیە كە ببێتە زیادبوونی كێشی لەش. ڕێژەی چەوری لەناو جیبسی پەتاتەدا دەگاتە 35% كە چەورییە نێوەندییەكانن و بۆ تەندروستی پەسند ناكرێن. میوەی ئەڤۆكادۆ Avocadosبەڕێژەی 17% چەوری تێدایە كە بەچەورییە باشەكان دەژمێردرێن، بەڵام دیسان زیاد خواردنی ئەڤۆكادۆ لەوانەیە كە كێشت زیاد بكات.
Top