ئاوسانی لێوەكان Swollen Lipلەبەر كشانی شانەكان دەبێتە هۆی ئازار بەتایبەتی لەكاتی جوولاندنەوەی لێوەكان، هەندێك جاریش تفر فڕێدەدات یان دەقڵیشێت. هەستەوەری یان هەستەوەری خۆراك، پێوەدانی مێروو، هەوكردنی شانە نەرمەكانی ژێر پێستی نزیك لێوەكان Cellulitis، ئەكزیما Eczema، هەوكردنی لێو بەڤایرۆسی تامیسكە Herpes simplex، سستبوونی گلاندی دەرەقی، خۆربردن بەتایبەتی ئەگەر لێوەكانیش زیاد بەر تیشكی خۆری هاوین بكەون. هۆكارەكانی تر بریتین لە: كەمی ڤیتامین B2، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان، زەبر بۆ دەموچاو و لێوەكان، بوونی گرێ لەشانەكانی لێودا، لەپاش نەشتەرگەری لێو بۆ نموونە نەشتەرگەری جوانكاری لێوەكان. هەوكردنی لێو بەبەكتریا كە لێوەكان جگە لەئاوسان دوچاری سووربوونەوە و گەرمبوونیش دەبنەوە، كەمی ڤیتامین B12. لەزۆربەی حاڵەتەكانی هەستەوەری لێو درەمانی دژەهیستامین نیشانەكان بەشێوەیەكی دراماتیكی سووك دەكات، حاڵەتەكانی تریش بەدۆزینەوە و چارەسەركردنی هۆیەكان چارەسەردەكرێن.