بەهای خۆراكی كشمش

بەهای خۆراكی كشمش
كشمش Raisins ڕێژەیەكی بەرزی شەكری میوە یان فركتۆز Fructose لەخۆدەگرێت كە لەوانەیە پتر بێت لە70%. بەهای خۆراكی كشمش لەوەدایە كە جگە لەفركتۆز ماددەی گرنگی تر لەخۆدەگرێت وەكو پرۆتین، ڕیشاڵ، ڤیتامین C، كانزای بۆرۆن Boron، ئاسن، كالسیۆم سوودە تەندروستییەكانی كشمش بریتین لە: پاراستنی تەندروستی دەم و ددان بەوەی كە كشمش ترشی ئۆلینۆلیكی Oleanolic acid تێدایە كە ڕۆڵی هەیە بۆ لەناوبردنی ئەو بەكتریایەی كە دەبێتە هۆی كلۆربوونی ددانەكان، یەك كوپ كشمش نزیكەی 6 ملگم ئاسنی تێدایە كە گرنگە بۆ خۆپاراستن لەكەمخوێنی، خۆپاراستن لەشێرپەنجەی كۆڵۆن و ڕێكخستنی فرمانەكانی كۆئەندامی هەرس بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی ڕیشاڵ و ترشی تارتاریك Tartaric acid لەوكاتەی كە یەك كەوچكی گەورەی كشمش نزیكەی 1 گرام ڕیشاڵ لەخۆدەگرێت، كانزای بۆرۆن ڕۆڵی هەیە بۆ پاراستنی ئێسكەكان لەتووشبوون بەپووكانەوە بەوەی كە هاوسەنگی كانزا گرنگەكانی ئێسك وەكو كالسیۆم و مەگنسیۆم و فۆسفۆر ڕادەگرێت، هەروەها لەوانەیە كە كانزای بۆرۆن ڕۆڵێكی پۆزەتیڤی هەبێت لەڕاگرتنی ئاستی هۆرمۆنەكانی ئیسترۆجین و تێستۆستیرۆندا.
Top