گەنمەشامی

گەنمەشامی
گەنمەشامی Corn بەتازەیی و قوتوبەندكراو یەكێكە لەو دانەوێڵانەی كە بەشێوەیەكی بەربڵاو لەسەرتاسەری جیهان بۆ خواردن بەكاردێت بەتایبەتی لەهیندستان و وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا. دانەوێڵەكان Cereals بەگشتی وەكو سەرچاوەیەكی ئاسان و هەرزانی وزە سوودیان لێ وەردەگیرێت، هەر 100 گرام لەزۆربەی دانەوێڵەكان نزیكەی 330-350 كالۆری بەلەش دەبەخشن، بۆ نموونە 100 گارم گەنمەشامی نزیكەی 342 كالۆری تێدایە. گەنمەشامی چەندین ڤیتامین لەخۆدەگرێت وەكو: ڤیتامین A، ڤیتامین E، ڤیتامینەكانی B1، B2، B3، B6، B9 (فۆلێت). هەروەها گەلێك كانزای گرنگی تێدایە، لەمانە فۆسفۆر، مەگنسیۆم، زینك، كۆپەر، ئاسن، پۆتاسیۆم، سیلینیۆم Selenium كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە. سوودە تەندروستییەكانی خواردنی گەنمەشامی بریتین لە: پاراستنی پێست لەنەخۆشی، پاراستنی تەندروستیی دەمارەخانەكان و فرمانەكانی كۆئەندامی دەمار، ڕێگرتن لەبەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن كە ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی ڕەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشی دڵ زیاد دەكات، یارمەتیدانی كۆئەندامی هەرس بۆ هەرسكردن و هەڵمژینی خۆراك.
Top