مەترسییەكانی كونكردنی برۆ بە مەبەستی جوانكاری

مەترسییەكانی كونكردنی برۆ بە مەبەستی جوانكاری
كونكردنی برۆ Eyebrow Piercing بەمەبەستی جوانی زیاتر بۆ ئافرتان ئەنجام دەدرێت، برۆ بەشێوەیەكی ستوونی لەسەرەوە تا خوارەوە كون دەكرێت پاشان ئەڵقە یان مۆری و ئەڵماسی بۆ دادەنرێت. كونكردنی برۆ ئاسەوارێكی هەمیشەیی جێدەهێڵێت، لەوانەیە كە هەوكردن بەبەكتریا ڕووبدات بەتایبەتی ئەگەر ئامێرە بەكارهاتووەكان لەمیكرۆب پاك نەكرابنەوە، چونكە شوێنە كونكراوەكە دەروازەیە بۆ چوونەژوورەوەی بەكتریا یان هەر سێ جۆرەكەی ڤایرۆسی جگەر A،B،C، هەتا ڤایرۆسی ئایدزیش HIV. نیشانەكانی هەوكردن بریتین لەئاوسان و سوربوونەوە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، تەڕبوون یان مەلەلەئاوێكدا كە بەكلۆر یان ئۆزۆن مامەڵەی لەگەڵدا نەكرابێت لەوانەیە كە هاندەر بێت بۆ هەوكردن. هەموو ئەو كانزایانەی كە بۆ كونكردنی برۆ بەكاردێن بۆ هەموو كەسێك گونجاو نین، لەوانەیە هەندێك جۆری كانزا بۆ هەندێك كەس هەستەوەری پەیدابكەن. گەورەبوون یان بەدواداچوونی كونەكان و خزینی ئەڵماس Jewelry بەتایبەتی بەئاراستەی ڕووی پێست. ئەگەر جگەرەكێش بیت، لەوانەیە كە كرداری چاكبوونەوەی كونەكان دوابكەوێت. ئەگەر كونكردنەكە ڕاستەوخۆ بكەوێتە سەر هێڵی نێوان چاو و دەستپێكردنی برۆ ئەوا لەوانەیە كە دەمارێكی ئەم ناوچەیە بەشێوەیەكی هەمیشەیی بریندار بكات، چونكە سێ دەماری سەرەكی لەناوچەكەدان. مەترسییە گەورەكەی كونكردنی برۆ لەوەدایە كە لەگەڵ ڕوودانی هەوكردندا لەوانەیە كە هەوكردنەكە بۆ چاو و مێشك بگوازرێتەوە.
Top