بەهای خۆراكی ڕازیانە

بەهای خۆراكی ڕازیانە
بەهای خۆراكی ڕەزیانە Fennel لەوەدایە كە ڕۆڵی هەیە بۆ بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش و دابەزاندنی ئاستی كۆلیتسیرۆل لەخوێن و خۆپاراستن لەتووشبوون بەشێرپەنجەی ڕیخۆڵە، چونكە ڕەزیانە چەندین ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو: ڤیتامین C، ڤیتامین A، ڤیتامین E، ڤیتامین B1، B2، B3، كانزای مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، زینك، كالسیۆم، كۆپەر، سیلینیۆم، ئاسن. هەر 100 گرام ڕەزیانە نزیكەی 40 گرام ڕیشاڵ لەخۆدەگرێت كە ڕۆڵێكی بەرچاوی هەیە بۆ ڕێگرتن لەزیادبوونی كێشی لەش و دابەزاندنی كۆلیستیرۆل و خۆپارستن لەقەبزی، هەروەها خۆپاراستن لەكۆبوونەوەی گاز لەگەدە و ڕیخۆڵەدا. سوودە تەندروستییەكانی تری ڕەزیانە بریتین لە: ڕاماڵینی ماددەی زیانبەخش لەڕیخۆڵەدا، دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بەنۆرەی دڵ. خواردنی كەوچكێكی كوپ لەڕەزیانە لەپاش ژەمەكانی خۆراكدا هاندەرە بۆ كرداری هەرسكردنی خۆراك و بۆنی هەناسەش خۆش دەكات. هەروەها دەمارەكان خاودەكاتەوە و توانای تەركیزكردن باشتر دەكات. ڕەزیانە ماددەی دژەئۆكسانیش لەخۆدەگرێت كە بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە، بۆ نموونە كامفیرۆل kaempferol و كوێرسێتین Quercetin كە ڕۆڵیانە هەیە لەخۆپاراستن دژی شێرپەنجە و هەوكردنەكان و كاریگەرییەكانی تەمەن لەسەر لەشدا.
Top