سوودەكانی زەعفەران

سوودەكانی زەعفەران
زەعفەران Saffron لەگەڵ چەندین خۆراك و شیرینی و لەگەڵ قاوەی عەرەبی و چای تێكەڵ دەكرێت، چونكە جگە لەبەخشینی ڕەنگێكی زەرد، بۆنێكی خۆشیش بەو خۆراك و خواردنانە دەبەخشێت. سوودەكانی زەعفەران بریتین لە: سووككردنی نیشانەكانی گرژبوونی ماسوڵكەكان، یارمەتیدانی خولی مانگانەی ئافرەت، سووككردنی كۆبوونەوەی گاز لەكۆئەندامی هەرسدا، سووككردنی نیشانەكانی كۆكە و هەڵامەت، هێوركردنەوەی گرژی دەمارەكان بۆیە زەعفەران لەگەڵ گەلێك درمانە ئارامبەخشەكاندا تێكەڵ دەكرێت. پێویستە ئەمەش لەبیرنەكرێت كە بەكارهێنانی بڕێكی زۆری زەغفەران دەبێتە هۆی سەرئێشە و كزبوونی هەموو هەستەكان.
Top