كاریگەری منداڵبوون و شیـردان لەسەر لایەنی سێكسیدا

كاریگەری منداڵبوون و شیـردان لەسەر لایەنی سێكسیدا
لەكاتی منداڵبووندا لەوانەیە كە دەمارەكان و ماسوڵكەكانی ناوچەی حەوز دوچاری گورجبوون یان كشان بن یان زەبریان پێبگات، ئەمەش دەبێتە ئەگەری كەمبوونەوە لەهەستیاری ئەندامە سێكسییەكاندا. شیردانی سروشتی دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین Estrogen، ئەو هۆرمۆنەی كە ڕۆلی بەرچاوی هەیە لەهێشتنەوەی تەڕێتی و مڕونەی زێدا، بەكەمبوونەوەی ئاستی ئەم هۆرمۆنە كرداری سێكسكردن بەئازار و ناڕحەت دەبێت، ئەمەش بەدەوری خۆی وا لەئافرەت دەكات كە ئارەزووی سێكسی كەم بێتەوە. لەلایەكی ترەوە لەكاتی شیردانی سروشتیدا ئاستی هۆرمۆنی شیر یان پرۆلاكتین Prolactin لەلەشدا بەرزدەبێتەوە كە دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن و كەمبوونەوەی ئارەزووی سێكسی. هەندێك ئافرەت لەوانەیە كە لەپاش منداڵبووندا دوچاری خەمۆكی چلەببنەوە كە ئەویش لەلایەكی تر ئارەزووی سێكسی كەم دەكاتەوە. جگە لەمانە هەموویان، خۆخەریككردن و گرنگیدان بەمنداڵی تازەبوو ئافرەت تووشی ماندووبوون و هیلاكی و كەم نووستن دەكات كە ئەمەش كاتی بۆ ناهێڵیتەوە كە سێكسێك ئەنجام بدات كە لەخزمەتكردنی منداڵەكەی دووری بكاتەوە. چارەسەر بریتییە لەسەردانی دكتۆر بۆ دڵنیابوون لەوەی كە كەمبوونەوەی ئارەزووی سێكسیت هیچ هۆكارێكی نەخۆشی یان دەروونی لەپاڵەوە نییە. كات بدەرە خۆت تاكو ڕۆژ و شەوت ڕێكبخەیت، كەم نووستنت چارەبكە بۆ زیاتر نزیكبوونەوە لەپیاوەكەت، ئەگەر تەنیا شیردانی سروشتی هۆكار بێت بۆ كەمبوونەوەی ئارەزووی سێكسیت، ئەوا دڵنیابە لەوەی كە شتێكی كاتییە.
Top