خۆراكی باش لەجیاتی دەرمان

خۆراكی باش لەجیاتی دەرمان
پزیشكەكان هەرگیز دژی دەرمان نین، بەڵام ئەگەر دەرمان وەكو تەنیا چارەسەرێكی سیحراوی بێت، ئەوا هەموو دەرمانەكان بەنۆرە بەكاردێنین لەو كاتەی كە هیچ یەكێكیان بەدەر نین لەزیانی لابەلا. پێویستە كە دەرمان لەجێگای خۆیدا بەكاربێت كە ئەمەش تەنیا دكتۆر بڕیاری لەسەر دەدات، هەتا مالتی ڤیتامین یان یارمەتیدەری خۆراكی Supplements كە ماددە خۆراكییە گرنگەكان لەخۆ دەگرن و بەشێوەی دەنك و شەربەت یان كەپسول و دەرزی لەبازاڕەكاندا دەستدەكەون، هەرگیز جێگرەوە نین بۆ شتە سروشتییەكان كە تەندروستیمان دەپارێزن. پاراسیتۆل كە ڕۆژانە لەلایەن زۆربەی خەڵكەوە بەبێ ڕینمایی دكتۆر بەكاردێت زۆر جار مەترسیدار دەبێت، بۆ نموونە لەتووشبووان بەهەوكردنی ڤایرۆسی جگەردا لەوانەیە كە بەكارهێنانی تەنیا یەك دەنكی پاراسیتۆل ببێتە هۆی پەككەوتنی جگەر و ژیان بخاتە مەترسییەوە. بۆ دابەزاندنی كۆلیستیرۆل ڕێگا سروشتییەكان لەبەسوودترن و كاریگەرییەكەیان بۆ ماوەیەكی زیاتر دەمێنێتەوە، هەروەها بەگوێرەی نەخۆشی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و شەكرە و نەخۆشییەكانی تر. لەلێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە ئێمە دەتوانین تەنیا بەڕێگای خۆراكێكی تەندروستییانە بەڕێژەی 80% لەزۆربەی نەخۆشییەكان پارێزراو بین.
Top