ئایا جێلی قژ زیانبەخشە؟

ئایا جێلی قژ زیانبەخشە؟
زۆربەی هەرە زۆری كوڕ و كچە هەرزەكارەكان ماددە و ئاوێتەی جوانكاری بەشێوەیەكی بەرچاو بەكاردێنن بێ ئەوەی كە زانیاری تەواویان هەبێت سەبارەت بەلایەنی زانستی و تەندروستی ئەم ماددە كیمیاییانە. زۆربەی جۆركانی جێلی قژ Hair gel پێكهاتوون لەئاو، پرۆپیلین گلایكۆل Propylene glycol، بۆن، لەگەڵ هەندێك ماددەی كیمیایی تری وەكو ئەلكهول، بەڵام بەڕێژەی كەم. جێلی قژ جگە لەلایەنی جوانكاری هیچ سوودێكی بۆ قژ و پێست نییە، جێل وەكو سپرای قژ بۆ ستایلكردن و بەخشینی بریقە بەقژ بەكاردێت. ئەگەرچی قژ لەخانەی مردوو پێكهاتووە، بەڵام ئەم خانانە بەڕێگایەكی تایبەت لەگەڵ ماددە كیمیاییەكاندا كارلێك دەكەن. بەكارهێنانی ماددەی كیمیایی بەبەرداوامی بۆ قژ دەبێتە هۆی شكان و وشكبوون و گۆڕان لەڕەنگی قژدا. ئەو جۆرانەی جێل كە ڕێژەیەكی بەرزی ئەلكهول لەخۆدەگرن دەبنە ئەگەری وشكبوونی قەدی قژ و لەكۆتاییشدا شكانی، هەروەها لەوانەیە كە هەندێك ماددە زیان بەپێستی سەر بگەیەنن، بەڵام هەرگیز نابێتە هۆی قژڕووتانەوە. هەر جارەی بڕێكی كەم جێل بەكاربێنە، هەوڵ بدە كە ڕۆژانە جێل بەكارنەهێنیت، جێل لەكۆتایی تاڵە قژەكان مەدە، ئەگەر قژت وشكە تەنیا ئەو جۆرە بەكاربێنە كە ئەلكهولی تێدا نییە.
Top