زیانەكانی زیاد دانیشتن لە بەرانبەر ئینتەرنێتدا

زیانەكانی زیاد دانیشتن لە بەرانبەر ئینتەرنێتدا
ئینتەرنێت یان وێب Web بۆتە بەشێكی گرنگ لەژیانی ڕۆژانەماندا. ئەم تەكنۆلۆژیا پێشكەوتووە كە بەئاسانی دەگاتە هەموو كەسێك بەبێ جیاوازی، سوودی یەكجار گەوەرمان پێدەگەیەنێت. ئینتەرنێت بەهەموو باشی و خراپییەكانییەوە هاوڕێی هەمیشەیی ژوورەكانە و دەوڵەمەنترین سەرچاوەی هەموو زانییارییەكە لەڕۆژنامە ئەلیكترۆنییەكانەوە بگرە تا دەگاتە سایتە زانستییەكان و كەناڵە ڕادیۆیی و تەلەڤزیۆنییە ئاسمانییەكان و چات Chat. ئایا دەزانی كە لەوانەیە دوچاری ڕاهاتن لەسەر ئینتەرنێت Web Addiction بووبیت بێ ئەوەی كە دركی پێبكەیت! بەپێی ژمارەی كاتژمێرەكانی دانیشتن بەرانبەر بەئینتەرنێت، زیاد بەسەربردنی كات لەگەڵ ئینتەرنێتدا وات لێدەكات كە بەرنامەی كاتی ڕۆژانەت بشێوێت، بۆ نموونە كاتی خواردن و نووستن و خوێندن و كارە ڕۆتینییەكانی ڕۆژ هەموویان دەشێوێن لەگەڵ گوێ نەدان بەگەلێك ئەرك و پێوەندی كۆمەڵایەتی و بەرپرسیاریەتی كە دواكەوتن قبوڵ ناكەن، هەروەها زیاد جگەرەكێشان و خواردنەوەی ئەلكهول و شلەمەنییە وزەبەخشەكانی وەكو ڕێد بوڵ و تایگەر كە زیاتر گرفتەكە ئاڵۆز دەكەن. زیاد دانیشتن لەبەرانبەر ئینتەرنێتدا دەبێتە هۆی سەرئێشە، چاوئێشە، ئازاری پشت و مل و قۆڵ و باسكەكان، هەروەها ئەو قوتابییانەی كە خۆیان لەبیردەكەن لەگەڵ وێبسایتەكانی فەیس بووك و یوتیوب و تویتەر و چات و سایتە سێكسییەكان كە ئێستا بەسێكسی ئەلیكترۆنی یان سایبەر سێكس Cyber sex ناوزەد دەكرێت زۆر جار لەقوتابخانە دوادەكەون یان بەیەكجاری واز لەخوێندن دێنن.
Top