لایەنەكانی خۆراكی باش

لایەنەكانی خۆراكی باش
خواردن و خۆراكی تەندروستییانە یەكێكە لەباشترین ڕێگاكان بۆ پاراستن و باشتركردنی تەندروستی. خۆراكی تەندروستییانە Healthy foods و عاداتەكانی پەیوەست بەخواردن هەرچەند سروشتیتر بن هێندە سوودیان زیاتر دەبێت. بۆ ئەم مەبەستە، سەرەتا دەتوانیت كە عاداتەكانی پەیوەست بەخواردن بگۆڕیت بۆ نموونە دووركەوتنەوە لەچەندین جۆری خۆراك وەكو خۆراكی خێرا و ئەو خۆراكانەی كە شیرینی و چەوری زۆر لەخۆدەگرن خۆراكە قوتووبەند و دەستكردەكان كە چەندین ماددەی كیمیایی و ڕەنگ و پارێزەری خۆراكیان تێدایە. ڕاستە كە قەناعەتت زیاتر بەم خۆراكانە دێت، بەڵام دەكرێ كە قەناعەتت بەخۆراكە تەندروستییەكانیش بێت بەتایبەتی كە لەنزیكەوە بەچۆنییەتی ئامادەكردنیان ئاشنا دەبیت. ئامادەكردنی خۆراكی تەندروستییانە زۆر ئاسانە، پارە و كاتێكی زۆریشی ناوێت، بەڵام پێویستی بەزانیاری سەبارەت بەخۆراكەوە هەیە، بۆ نموونە گۆشتی كەم چەور، دانەوێڵەی تەواو، نان بەئاردی بۆر كە ڕیشاڵ و ماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرێت، هەموو جۆرەكانی سەوزە و میوە، ئەلبانی كەم چەوری، زەیتی ڕووەكی هایدرۆجین نەكراو، ماسی، پەڵەوڕ، لەگەڵ دووركەوتنەوە لە عاداتە خراپەكانی پەیوەست بەخۆراك وەكو شیرینی زیاد، چەوری زیاد بەتایبەتی چەورییە خراپەكان، شەربەت و خواردنەوە گازدارەكان، زیاد خواردنی خۆراكی قوتووبەند.

Top