سوود و زیانەكانی خۆراكی تیژ

سوود و زیانەكانی خۆراكی تیژ
خۆراكی تیژ هاندەرە بۆ سووڕی خوێن و پلەی گەرمی لەش بەرز دەكاتەوە. خۆراكی تیژ ئارەزووی خواردن زیاد دەكات بەهاندانی دەردانی لیك و دەردراوەكانی گەدە. لەلایەكی ترەوە، بیبەری تیژ Hot capsicum دەبێتە هۆی پەیداكردنی هەستی سووتانەوە لەپێست و ناوپۆشە لینجەكاندا بەتایبەتی ناوپۆشی دەم، هەندێك جاریش دەبێتە هۆی دەركەوتنی بڵۆق لەسەر لێو و مەڵاشوودا. كاپسایسین Capsaicin ئەو ماددەیەی ناو بیبەری تیژ كە هەستی تیژی بەبیبەر دەدات لەڕاستیدا ماددەییەكی كیمیایی ڕوشێنەرە. لەكاتی وردكردنی بیبەری تیژ وریا بە كە دەستەكان هەرگیز نەگەنە چاوەكان و شوێنە هەستییارەكانی تری لەش، پێویستە كە دەستكێش بەكاربێنیت پێش ئەوەی كە مامەڵە لەگەڵ بیبەری تیژدا بكەیت. لەكاتی سووتانەوەی ناوپۆشی دەم، هەرگیز ئاو یان شلەی تر بەكارمەهێنە، چونكە دەبێتە هۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی تیژی، بەڵكو باشترە كە پارچەیەك نان یان كەمێك برنج بخۆیت كە تیژییەكە هەڵدەمژێت. لەهەندێك حاڵەت و نەخۆشیدا پێویستە كە خۆراكی تیژ كەم بكرێتەوە، بۆ نموونە كولبوونی دەم، نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس لەكولبوونی گەدە یان دوازدەگرێ و قۆڕی ناوپەنچك Hiatus hernia.
Top