خەمۆكی سێكس لاواز دەكات

خەمۆكی سێكس لاواز دەكات
خەمۆكی Depression بریتییە لەهەستكردن بەغەم و بەتاڵی و كەمبوونەوەی بەها و ماندووبوون و هیلاكی كە ڕاستەوخۆ كاریگەری دەكەنە سەر ژیانی ڕۆژانە، هەروەها خەمۆكی كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر خەو و عادەتەكانی پەیوەست بەخواردن. جگە لەمانە، خەمۆكی دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی هەوەس بۆ سێكس، ئەگەرچی تا ئێستا بەتەواوی نەزانراوە كە خەمۆكی بەكام میكانزمەوە كاریگەری دەكاتە سەر ئارەزووی سێكسی، بەڵام لەوانەیە كە هۆكارەكە بگەڕێتەوە بۆ هەستكردن بەناخۆشی یان هەستكردن بەمەزاجی خراپ كە پەیوەستە بەخەمۆكییەوە لەگەڵ كەمبوونەوەی ئارەزوو بۆ هەموو ئەو شتانەی كە هەستی خۆشی دەبەخشن لەگەڵ كەمبوونەوەی وزە و چالاكی لەش بەگشتی. زوو بەدوای چارەسەردا بگەڕێ بەتایبەتی ئەگەر هەستی خۆكوشتن لەگەڵ خەمۆكییەكەتدا پەیدابێت. مەشقی وەرزشی سوودی زۆری هەیە بۆ سووككردنی خەمۆكی سادە و خەمۆكی مامناوەندی، ئەمە سەرەڕای باشتركردنی هاتووچۆی خوێن بۆ ئەندامە سێكسییەكان. خەمۆكی مامناوەندی و خەمۆكی قووڵ پێویستی بەچارەسەری خێرا هەیە لەلایەن دكتۆری پسپۆری نەخۆشییە دەروونییەكانەوە. مەسەلەیەكی تر ئەوەیە كە خودی ئەو دەرمانانەی كە بۆ چارەسەركردنی خەمۆكی بەكاردێن دەبنە هۆی كەمبوونەوەی ئارەزووی سێكسی. بەردەوام دكتۆرەكەت لەهەر گۆڕانێك لەئارەزووی سێكسیتدا ئاگادار بكەرەوە.
Top