بەهای خۆراكی سماق

بەهای خۆراكی سماق
سماق Sumac سەردەمانێك وەكو دەرمان بەكارهاتووە چونكە چالاكی دژی میكرۆب هەیە. سماق تامێكی ترشی هەیە بۆیە بۆ گەلێك خۆراك لەجیاتی ئاوی لیمۆ بەكاردەهێنرێت. سماق وزەیەكی كەم لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە 100 گرام سماق تەنیا 140 كالۆری بە لەش دەبەخشێت. سماق سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە، رێژەیەكی باشی پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت لەگەڵ بڕێكی باش لە ڤیتامین C كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە و سستمی بەرگری لەش بەهێز دەكات، هەروەها كانزای كالسیۆم، مەگنسیۆم، فسفۆر. سماق ماددەی تانین Tanin لەخۆدەگرێت كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە كە DNA ناو خانەكان دەپارێزێت لە لەدەستدانی كۆنترۆلكردنی دابەشبوونی خانە یان دروستبوونی خانەی شێرپەنجەیی بەتایبەتی لە جگەر و قۆڵۆن و سییەكان و خڕۆكە سپییەكان لە جۆری لیمۆفۆسایتەكان. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە بەكارهێنانی سماق لە خۆراكدا رۆڵی هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێن، بۆیە دەكرێ كە تووشبووان بە نەخۆشی شەكرە سوودی لێوەربگرن، هەروەها سماق سوودی هەیە بۆ تووشبووان بە نەخۆشییەكانی میزەڕۆ.
Top