خۆراك دژی پیربوون

خۆراك دژی پیربوون
بەردەوام جەخت لەسەر ئەمە دەكرێتەوە كە ئەو كەسانەی زیاتر پشت بەخۆراكی ڕووەكی دەبەستن گەنجتر لەتەمەنیان دێنە بەرچاو. چەندین جۆری خۆراك دەستنیشانكراون كە ڕۆڵیان هەیە لەدواخستنی پیربوونAnti-Aging، لەم خۆراكانە: باوی لەبەرئەوەی كە ڕێژەیەكی بەرز لەڤیتامین E لەخۆدەگرێت ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لەپاراستنی خانەكان لەزووپیربوون بەتایبەتی خانەكانی پێست و قژ و نینۆكەكان، هەوڵ بدە كە ڕۆژانە بەلای كەم 12 دانە باوی بخۆیت. گرنگی گوێز Walnuts لەگرنگی باوی كەمتر نییە بۆ دواخستنی پیربوون، چونكە گوێزیش ڕێژەیەكی باش لەڤیتامین E لەخۆدەگرێت. خەیار Cucumber لەبەر ڕێژە بەرزەكەی ئاو لەگەڵ بڕی بەرزی سیلیكۆن یارمەتی سافكردن و تەندروستی پێست دەدات. میوەی ئەڤۆكادۆ Avocados كە بەباشترین شێداركەرەوەی سروشتی دەژمێررێت، چەندین ماددەی گرنگ دژی پیربوونی پێست لەخۆدەگرێت وەكو ڤیتامین C، ڤیتامین E، ترشە چەوری ئۆمیگا 3. كونجی Sesame سەرچاوەیەكی دیكەیە بۆ ڤیتامین E. چای سەوز Green tea جێگرەوەیەكی سروشتییە بۆ خواردنەوە كافائینییەكان و پڕە لەماددەی دژەئۆكسان.
Top