ئەو چەورییەی كە مێشك بەهێز دەكات

ئەو چەورییەی كە مێشك بەهێز دەكات
ترشە چەوری لەجۆری ئۆمیگا3 بەدوو پێكهاتەی EPA و DHA لەخۆراكدا هەیە و سوودی تەندروستی زۆریی هەیە. ماسی سەرچاوەیەكی زۆر دەوڵەمەندە بۆ ئۆمیگا3، هەروەها زەیتی كانۆلا، زەیتی كەتان، گوێز، دەنكی كولەكەی زستانە. ئەمە سەلمێنراوە كە چەوری لەجۆری ئۆمیگا3 یارمەتی تواناكانی مێشك دەدات بەتایبەتی فرمانی یادكردنەوە، هەروەها یارمەتی تەندروستی چاوەكانیش دەدات. لەچەندین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە لەوانەیە كەمی ئۆمیگا3 ببێتە هۆی نادروستی لەخانەكانی مێشكدا بەتایبەتی لەبەساڵاچووەكاندا. ئەوە نزیكەی نیو سەدەیە كە مەسەلەی كاریگەری چەوری ئۆمیگا3 لەسەر تەندروستی جەستەیی و تەندروستی دەروونی بۆتە بابەتی لێكۆڵینەوەی چڕ و پڕ بەتایبەتی پاش بەرجەستەبوونی ئەو بەڵگەیەی كە ئەو جۆرەی ئۆمیگا3 كە لەخۆراكە ئاژەڵییەكان سەرچاوەدەگرێت ڕۆڵی هەیە بۆ كەمكردنەوەی چەندین نیشانەی نەخۆشییە دروونییەكان و كەمكردنەوەی نیشانەكانی پەیوەست بەگۆڕانەكانی مێشك كە پەیوەستن بەپیربوون، بۆ نموونە نەخۆشی ئەلزهایمەر Alzheimer’s disease، خەمۆكی، شیزۆفرینیا Schizophrenia، نەخۆشی دەروونی دوولایەنە Bipolar disorder.
Top