بەهای خۆراكی كافیار

بەهای خۆراكی كافیار
كافیار Caviar لەبەر بەها خۆراكییە بەرزەكەی بەگرانترین بەرهەمەكانی ماسی دادەنرێت، كافیار هەمان ئەو چێژەی هەیە كە پارچەیەك كەرە لەناو دەمتدا دەتوێتەوە. كافیار هێلكەی جۆرێكی ماسییە كە بەشێوەیەكی سەرەكی لەدەریای قەزوین و دەریای ڕەشدا دەژی، ئەم هێلكانە چەندین جۆر و ڕەنگیان هەیە. كافیار ڕێژەیەكی بەرزی پرۆتین لەخۆدەگرێت، سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ ڤیتامین A كە گرنگە بۆ پێست و بینین و گەشە، ڕێژەیەكی باش لەچەوری ئۆمیگا3 لەخۆدەگرێت كە ئەگەری تووشبوون بەشێرپەنجەی مەمك و شێرپەنجەی پرۆستات ناهێڵێت، بڕێكی باشی ڤیتامین D كە یارمەتی ئێسك و ددانەكان دەدات، هەروەها سوودی هەیە بۆ هێشتنەوەی پەستانی خوێن لەئاستێكی ئاساییدا. كافیار یارمەتیدەرە بۆ كردنەوەی ئارەزووی خواردن، چەندین كانزای گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو سیلینیۆم، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، كالسیۆم، فسفۆر. لەلایەنە باشەكانی تری كافیار ئەوەیە كە هیچ كاربۆهیدرات و چەورییە نێوەندەكان Trans fats لەخۆناگرێت و ڕۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لەنۆرەی دڵ و جەڵتە، جگە لەمەش كافیار زۆر سوودبەخشە بۆ ئەو كەسانەی كە نەشتەرگەری گەورەیان بۆ دەكرێت لەگەڵ ئەو نەخۆشانەی كە چارەسەری كیمیایی وەردەگرن.
Top