دۆشاوی خورما

دۆشاوی خورما
دۆشاوی خورما Dates syrup پێكهاتووە لەكاربۆهیدرات 70%، چەوری 2.5%، ئاو 33%، ڕیشاڵ 10%، خوێیە كانزاییەكان 1.8%. دۆشاوی خورما چەندین ڤیتامین و كانزا لەخۆدەگرێت وەكو: ڤیتامین A، ڤیتامین B1، ڤیتامین B2، ڤیتامین C، هەروەها پرۆتین، شەكر، كالسیۆم، ئاسن، فۆسفۆر، گۆگرد، پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، كلۆر، كۆپەر، مەگنسیۆم. سوودە تەندروستییەكانی خواردنی دۆشاو بریتین لە: زیادكردنی توانای دەمار و ماسوڵكەكان، یارمەتیدانی نوێبوونەوەی خانەكان و دواخستنی كرداری پیربوونیان، بەهێزكردنی چاوەكان بۆ بینین و پاراستنی شێداری و بریقەیان، پاراستنی دەماری بیستن، سووككردنی پەستی، چالاككردنەوەی گلاندی دەرەقی، پاراستنی ڕیخۆڵە لەهەوكردن و تووشبوون بەقەبزی و مایەسیری، هاریكاریكردنی جگەر بۆ باشتربوونی فرمانەكانی و پاراستنی كیسی زراو لەچەندین نەخۆشی، یارمەتیدانی كۆئەندامی میزەڕۆ، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردن لەكۆئەندامی هەناسە بەتایبەتی كۆكە، پاراستنی جومگەكان لەتووشبوون بەنەخۆشی بەگەكان یان دەردە بەگ Gout، دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن، كەمكردنەوەی ئەگەری خوێنبەربوون لەئافرەتان لەپاش منداڵبوون. لەبەر ئەوەی كە دۆشاوی خورما وزەیەكی بەرز لەخۆدەگرێت، چونكە ڕێژەیەكی بەرز لەشەكرەكانی تێدایە، بۆیە پێویستە لەسەر قەڵەوەكان و تووشبووان بەنەخۆشی شەكرە كە دووركەونەوە لەخواردنی دۆشاوی خورما.
Top