جگەری مریشك بۆ كەمخوێنی

جگەری مریشك بۆ كەمخوێنی
جگەری مریشك Chicken liver خۆراكێكی پڕ لەماددەی گرنگە، وزەی كەم لەخۆدەگرێت بۆ نموونە 100 گرام جگەر 172 كالۆری تێدایە. جگەری مریشك بڕێكی باشی لەپرۆتین تێدایە، 100 گرام نزیكەی ئۆنس نزیكەی 26 گرام پرۆتین لەخۆدەگرێت. جگەری مریشك دەوڵەمەندە بەڤیتامینەكانی A، C، B6، B12، هەروەها گەلێك كانزا لەخۆدەگرێت وەكو كانزای ئاسن 13ملگم، كالسیۆم 10ملگم، مەنگەنیز، زینك (تۆتیا) 4 ملگم لە10 گرام جگەردا. ئەوەی جێگای باسە ئەوەیە كە جگەری مریشك ڕێژەیەكی بەرزی كۆلیستیرۆل لەخۆدەگرێت كە پترە لەو ڕێژەیەی كۆلیستیرۆل كە لەجگەری مانگا و جگەری گۆلك بۆ نموونە هەر 100 گرام جگەری مریشكی برژاو نزیكەی 564 ملگم كۆلیستیرۆلی تێدایە، كەچی هەر 100 گرام جگەری مانگا پاش برژاندن نزیكەی 396 ملگم كۆلیستیرۆلی تێدایە و هەر 100 گرام جگەری گۆلك پاش برژاندن نزیكەی 510 ملگم كۆلیستیرۆلی تێدایە. لەگەڵ هەموو ئەو پێكهاتە خۆراكییە گرنگانەدا، خواردنی جگەر هەرگیز گونجاو نییە بۆ كەسانی تووشبوو بەنەخۆشی دڵ، نەخۆشی شەكرە، نەخۆشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، ڕەقبوونی خوێنبەرەكان لەبەر بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن. لەكاتی ئامادەكردنی جگەردا، باش نییە كە بەنیوە برژاو یان نیوە كوڵاو بخورێت گوایە سوودی تەندروستی زیاتری دەبێت، بەڵكو پێویستە كە بەتەواوی ببرژێنرێت یان بكوڵێنرێت، بەم شێوەیە هەرگیز پێكهاتە خۆراكییە گرنگەكانی لەدەست نادات.
Top