لەشمان پێویستی بەم ڤیتامینە هەیە

لەشمان پێویستی بەم ڤیتامینە هەیە
ناوە ناوە لەلێكۆڵینەوەكاندا شتی نوێ سەبارەت بەسوودەكانی ڤیتامین D دەبیستین. بەشێوەیەكی سەرەكی لەشمان پێویستی بەم ڤیتامینەوە هەیە بەمەبەستی یارمەتیدانی هەڵمژینی كانزای كالسیۆم، بەڵام بەپێی لێكۆڵینەوە نوێیەكان كەمی ئەم ڤیتامینە پێوەندی هەیە بەبەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەكرە و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان. ئەمە ڕاستییەكی زانستییە كە ئێمە بڕی پێویست ڕۆژانە لەڤیتامین D لەخۆراكەوە بۆ لەش دابین ناكەین، بەڵكو لەڕێگای بەركەوتنی پێست بەتیشكی خۆرەوە لەش بڕێكی باشی ئەم ڤیتامینە بۆ خۆی دروست دەكات ئەگەرچی كە زۆربەی جۆرەكانی شیر لەپیشەسازی ئەلباندا بڕێكی زیاتریان لەم ڤیتامینە تێدەكرێت. لەهەندێك لەو وڵاتانەی كە تیشكی خۆریان كەم بەردەكەوێت بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا یان تیشكی خۆر هێندە بەهێز نییە كە بڕێكی باش لەتیشكی سەرووی وەنەوشەیی بگەیەنێتە سەر زەوی بۆیە دانیشتوانی ئەم ناوچانە لەوەرزی زستاندا پێویستیان بەوەرگرتنی ئەم ڤیتامینەوە هەیە بەڕێگای دەرمان. هەروەها بەگوێرەی ئەو كەسانەی كە ناچنە دەرەوە یان ماڵەكانیان تیشكی خۆری لێنادات پێویستە كە ئەم ڤیتامینە بەڕێنمایی دكتۆر وەربگرن.
Top