رووەكەی تری خۆراكی خێرا

رووەكەی تری خۆراكی خێرا
خۆراكی خێرا Fast food سەرەڕای ناوبانگە تەندروستییە خراپەكەی هەموو سووچێكی جیهانی گرتۆتەوە. خۆراكی خێرا واتە ئەو خۆراكەی كە بەخێرایی ئامادە و پێشكەش دەكرێن. ئەگەری كەمی پاكوخاوێنی لەشوێنەكانی فرۆشتنی خۆراكی خێرا، مانەوەی خۆراكەكان بۆ ماوەیەكی زۆر و بەردەوام یان چەندین جار گەرمكردنەوەیان بەبێ گرنگیدان بەبەهای خۆراكی دوو خاڵی نێگەتیڤی پەیوەستن بەخۆراكی خێرا. خۆراكی خێرا زیاتر لەلایەن منداڵ و هەرزەكاراندا پەسەند دەكرێت، تەكتیكەكانی ڕێكلامكردن بۆ خۆراكی خێرا كاریگەری زۆری هەیە بەتایبەتی لەسەر منداڵ و مێردمنداڵاندا. ئایا هەموو جۆرەكانی خۆراكی خێرا ناتەندروستیانەن؟ بەڵێ زۆریان، بەڵام چۆنیەتی ئامادەكردنی هەر جۆرێكی خۆراكی خێرا ڕۆڵێكی گەورەی هەیە لەئاستی بەهای خۆراكیدا. لەبەر ئەوەی كە هەموو جۆرەكانی خۆراكی خێرا وزەیەكی بەرز لەخۆدەگرن، بۆیە زیاد خواردنیان دەبێتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی. زۆربەی هەرە زۆری جۆرەكانی خۆراكی خێرا وەكو جیبسی پەتاتە، ماكدۆناڵدز، هامبرگر، پیتزا، فەلافل، كوبە..تاد چەورییە نێوەندەكان Trans fats لەخۆدەرگرن كە لەلەشدا دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لەخوێن و دابەزینی ئاستی كۆلیستیرۆلی باش HDL لەخوێندا، بەمەشەوە ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی ڕەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشی دڵ زیاتر دەبێت.
Top